مەبەست لە ڕاهێنان پاراستن و باشترکردنی کارامەیی و کارایی تاک و ڕێکخراوەکانە. دابینکردنی جۆرەها بەرنامەی خولی ڕاهێنان و خزمەتگوزاریەکانە لەبوارەکانی CDC. خوێندکاران دەتوانن سوود لە جۆرەها بەرنامەی خولی ڕاهێنان و خزمەتگوزاریەکانی ئێمە وەربگرێت، هەمیشە بە باشترین تەکنیک و باشترین ڕاهێنان ڕاهێنانیان پێدەکرێت وە ئەو پەروەردە و ڕاهێنانە بە درێژایی قۆناغی خوێندن و دوای قۆناغی دەرچونیان بەردەوام دەبێت، دەتوانن بەردەوام بەشداری لە کۆنفرانس و خولی ڕاهێنان و خولی بڕوانامەکان بکەن، یارمەتیان دەکات کە بە توانا یەکی بەرزی مرۆییەوە بۆ ژینگەی کار ئامادەبێت. ڕاهێنان و گەشەپێدان، سەرچاوە مرۆییەکان، خولی بازاڕکردن، خولی دۆزینەوەی هەلی کار، کارسازی، کاری مەدەنی، خولەکانی بەڕێوەبردنی پرۆژە، خولی فرۆشتن، خولی کارامەییە نەرمەکان وەک چارەسەرکردنی کێشە، سەرکردایەتی، کارکردن بەتیم، دروستکردنی بڕیار..هتد. کاری لەپێشینەمان دەبێت.
کوردى