پڕۆگرامێکی تایبەتی سەنتەری گەشەپێدان بۆ کارە لە زانکۆی ڕاپەڕین بۆ پشتگیری خوێندکاران و دەرچووانی زانکۆ. لەپێناوی دەرخستن و دۆزینەوەی تواناخودیەکان و گەشەپێدانی توانست و ئەزمونەکانی خوێندکاران، بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری تاک و بەرەوپێشبردنی لە ڕووی هزرییەوە، هەروەها هەستکردن بە بەرپرسیایەتی لە کومەڵگادا. ئامانج لێی بە کلتور یکردنی کاری خۆبەخشی و دوورخستەنەوەیانە لە ڕۆتینی ژیان و ئاشنابونە بەژینگەی کار و ئەزموون کردنی کاری نوێ و پەرەپێدانە بەتوانا مرۆییەکان. بۆهەرچالاکیەك پێوەری خاڵ دادەنرێت بەمەبەستی هەڵسەنگاندنی چالاکیەکانی خۆبهخشان، لە کۆتایی ساڵی خوێندندا بڕوانامەی خۆبەخشی دەبەخشرێت بە خۆبهخشانی سەرکەوتوو و بەشدار لە پڕۆگرامی کاری خۆبەشی سهنتهری کار.
کار و چالاکی یەکان:
دەکرێت ڕێگا و میکانیزمی جیاواز بەکار بهێنرێت بهشێوهی( تاك یا گروپ )، سهرجهمیان تایبەت بەپەرەپێدانی توانا و کارامەییەکانی خوێندكاران و دەرچوانی زانکۆ بێت.
پێشکەش کردن یا ئامادەبون یا هاوکاریکردن لە ڕێكخستنی چالاکی زانستی( سمینار، خول، وۆركشۆپ، بیرۆکە و پڕۆژەی نوێ).
بەشداریکردن لە چالاکییهکی ژینگه پارێزی و وهک ههنگاوێک بۆ به کهلتوریکردنی پاراستنی ژینگه و پهرهدان به ڕێژهی سهوزایی.
بەشداریکردن لە هەڵمەتی هۆشیاری تەندروستی.
هاوکاری کردنی کۆلێژ و بەڕێوەبەرایەتیەکانی زانکۆمان لەسەرە ئاستی تاك و گروپ.
هاوکاری کردن لە ڕاپرسیەکانی سەنتەری گەشەپێدان بۆ کار.
بەشداری کردن لە چالاکی کلەبەکان و پڕۆگرامەکانی سەنتەری گەشەپێدان بۆ کار.